دەروازەی سەیرانبەن
3   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

سبه‌ینێش ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كرێته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

جارێکی دیکە هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە، ئەوەش دوای ماوەیەک لە داخرانی دەروازەکە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، هاوکات بڕیارەسبه‌ینێش ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕوی جوڵه‌ی گه‌شتیاری و بازرگانیدا بكرێته‌وه‌

بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن ، ئەمڕۆ جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزەکەدا دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە دەروازەکە پێشتر بەهۆی رەوشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل داخرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن ڕایگەیاندووە، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی بەردەوامی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن، لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی سەیرانبەن لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەروازەکە جارێکی دیکەبەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە.

کردنەوەی دەروازەی سەیران بەن دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ گواستنەوەی شتوومەک و کاڵای بازرگانی بۆ شاری سلێمانی و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ببێتە هۆی باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی، خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و هاوکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستیە بنەڕەتییەکان بکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەو، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم  بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و هاوڵاتیانی کردووە كه‌ سبەی یەکشەممە، دەروازەكه‌یان لەگەڵ ئێران لەڕوی هاتوچوی گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانییەوە دەکرێتەوەو  وەکو جاران ئاسایی دەبێتەوە.

 

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

سەرەکی