2026-03-14 345 جار خوێنراوەتەوە

سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

زیاتر لە 90 ئامانجی سەربازییمان پێکاوە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو هێرشێکی وردیان کردووەتە سەر دوورگەی خارگی ئێران و زیاتر لە 90 ئامانجی سەربازییان پێکاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" زیاتر لە 90 ئامانجی سەربازییان پێکاوە کە کۆگاکانی مینە دەریاییەکان و حەشارگەکانی هەڵگرتنی موشەک و چەندین پێگەی سەربازی دیکەی وێرانکردووە. 

فەرماندەییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو هێرشانە تەنها ئامانجە سەربازییەکانی گرتووەتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە ژێرخانی نەوتی و دامەزراوە وزەییەکانی ناو دوورگەکە بگەیەنێت.

 پیشتریش  دوناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە بە ئەنقەست دەستی بۆ ژێرخانی نەوتی نەبردووە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە دیپلۆماسی یان کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بدات، بەڵام هەڕەشەی کردبوو ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، بڕیارەکەی دەگۆڕێت.

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

سەرەکی