2026-04-11 115 جار خوێنراوەتەوە

نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 249 پەرلەمانتار، نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵبژارد.

پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پەرلەمان

ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ئەنجامدا و  تێیدا 249 ئەندامی پەرلەمان  ئامادە بوون، نزار ئامێدی توانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق دەستنیشان بکرێت.

گەڕی یەکەمی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق

لە گەڕی یەکەمی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە پەرلەمانی عێراق، هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست کە بریتییە لە (220) دەنگ بەدەستبهێنن، بەمەش پڕۆسەکە چووە گەڕی دووەم، بەپێی ئەنجامەکان، لە گەڕی یەكەمی دەنگداندا، نزار ئامێدی توانی 208 دەنگ بەدەست بهێنێت، د.موسەننا ئەمین 17 دەنگی و فوئاد حوسێن 16 دەنگیان بەدەست هێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەگەڕی یەکەم فوئاد حوسێن دەنگی کەمی هێنا،گەڕی دووەمی دەنگدان تەنها لە نێوان د.موسەننا ئەمین و نزار ئامێدی  بەڕێوەچوو.

گەڕی دووەمی هەڵبژاردن و ئەنجامەکەی

نزار ئامێدی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا 227 دەنگی پەرلەمانتارانی عێراقی بەدەستهێنان بووە و سەرۆککۆماری عێراق.

نزار ئامێدی کێیە؟

نزار محەممەد سەعید محەممەد ئامێدی، لە ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، ناوبراو خێزاندارە و باوکی 4 منداڵە، لە ڕووی زانستییەوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی میکانیکیدا هەیە و شارەزاییەکی زۆری لە کاروباری کارگێڕی و تەکنیکیدا هەیە.

پێگەی حیزبی و سیاسی

نزار ئامێدی یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبەیە، ناوبراو لە ساڵی 2024ەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا کار دەکات، پێشتریش لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2003 لە نوسینگەی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کاریکردووە.

ئەزموونی کارکردن لە سەرۆکایەتی کۆمار

سەرۆککۆماری نوێی عێراق خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی، بەو پێیەی لە نێوان ساڵانی 2005 تاوەکو 2022 بۆ ماوەی 17 ساڵ وەک ڕاوێژکاری هەر سێ سەرۆککۆمار (جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسووم و بەرهەم ساڵح) کاری کردووە. ئەم ئەزموونە وای کردووە شارەزاییەکی قووڵی لە پڕۆسە دەستووری و سیاسییەکانی وڵاتدا هەبێت.

پۆستە وزارییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

نزار ئامێدی لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024 پۆستی وەزیری ژینگەی عێراقی بەڕێوەبردووە، ،خاوەنی پەیوەندییەکی فراوانی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، وەک نوێنەری عێراق لە چەندین کۆبوونەوەی گرنگی جیهانی لە وڵاتانی سویسرا، ئەمریکا، ئێران، سعوودیە، عومان و ڕووسیا بەشداری کردووە،نزار ئامێدی، لە چەندین لوتکەی نێودەوڵەتیدا سەرۆکایەتی شاندی عێراقی کردووە یان ئەندام بووە تیاندا، لەوانە:

ئەندامی شاندی عێراق لە لوتکەکانی کۆمکاری عەرەبی لە میسر، جەزائیر، تونس، سعوودیە و کوێت.

بەشداری لە لوتکەی ژینگەی COP 21 لە پاریس (2015).

سەرۆکی شاندی عێراق لە لوتکەی COP 28 لە ئیمارات (2023).

سەرۆکی شاندی عێراق لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کینیا (2023).

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

سەرەکی