2026-04-12 412 جار خوێنراوەتەوە

لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی2026، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر زیادکردنی لەدایکبووانی ساڵانی (2008، 2009، 2010) بۆ ناو بنکەی زانیارییەکانی تۆماری بایۆمەتری.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی کۆمسیۆن، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری داوە کارتە بایۆمەترییەکان بۆ ئەم نەوە نوێیە چاپ بکرێت و ڕێکارە پێویستەکان لەو بارەیەوە بگیرێنە بەر.

 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها لەدایکبووانی ساڵی 2008 ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن و 120هەزار کەسە و مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەبێت، ئەم هەنگاوەش وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ بەشداریپێکردنی گەنجان لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا.

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

سەرەکی