2026-04-16 329 جار خوێنراوەتەوە

هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

هێزەكانی ئەمریكا بەیانی رۆژی پێنجشەممە 16 ی نیسانی 2026، بنكەی قەسرەكیان لە باكوری رۆژئاوای شاری حەسەكە چۆڵكرد و ڕادەستی فیرقەی 60 ی سوپای سوریایان كرد.

ئەو بنكەیە گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمریكا بوو لە سوریا، بەو كشانەوەیەش دەبێتە دواین بنكەی ئەمریكا كە لە سوریا چۆڵ دەكرێت.

ڕاپۆرتەكان باس لەوەدەكەن، لە مانگی ئادارەوە سوپای ئەمریكا دەستیكردووە بە چۆڵكردنی بنكەی قەسرەك، ئەو چەك و پێداویستیە لۆجیستیانەش كە لە بنكەكەدا بوون ڕەوانەی بنكەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان كراون، پرۆسەكەش بەتەواوەتی لە ناوەڕاستی نیسان جێبەجێ كراوە.

هێزەكانی ئەمریكا لە مانگی شوباتی 2026 ەوە دەستیان بە كشانەوەی پلە بە پلە لە بنكەكانیان لە سوریا كردووە، لەوانەش تەنەف و شەدادی.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی