2024-11-16 228 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق داوایەک لەهاووڵاتیان دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانی لە بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان 2024 لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەکات.

 سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات كە هانی هاوڵاتییان بدەن بۆ ئەوەی هاوکاری تیمە مەیدانییەکانی وەزارەتی پلاندانان بن، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە، كە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە.

 بڕیارە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوە بچێت، هەروەها لە ڕۆژانی بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێری قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە تەواوی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سەرەکی