بژمێرێک لە یەکێک لە ماڵەکانی عێراق
2024-11-17 180 جار خوێنراوەتەوە

​لەسەرژمێریدا هەركەس ماڵەكەی چۆڵ بێت بە عێراقی دانانرێن

ناوەندی هەواڵ

 وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند "هەر كەسێك ماڵەكەی چۆڵبێت خۆی و خانەوادەكەی بە هاوڵاتیی عێراقیی دانانرێن".

عەلی موبەرقەع، ڕاوێژكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ كاروباری سەرژمێریی ڕایگەیاند: لە سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەكاندا، ژمارەی هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناوخۆی وڵات دیاریدەكرێت و ئەو عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵاتن، لە قۆناغی دواتردا بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەكانی عێراق لەو وڵاتانەی تیایاندا نیشتەجێن بە هەمان ئەو ئامێرانەی لە ناوخۆدا بەكاردەهێنرێن و بە هاوكاریی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و پلاندانان، سەرژمێرییان بۆ دەكرێت".

بە وتەی ڕاوێژكارەكەی وەزارەتی پلاندانان، ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە ماوەیەكی كەمدا ڕادەگەیەندرێت، جگە لە ناوچە دابڕاوەكانی سنووری ماددەی 140ـی دەستوور.

ڕاوێژكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ كاروباری سەرژمێریی دەشڵێت"ئەنجامی سەرژمێریی ناوچە جێناكۆكەكان دوادەخرێت تا ئەو كاتەی داتاكان لێكدەدرێنەوە بەو شێوەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە داوە".

"ئەو ئەنجامەی سەرژمێریی دانیشتووان كە لە ماوەیەكی كەمدا ڕادەگەیەندرێت، ژمارەی دانیشتووانی عێراقە بە هەرێمی كوردستانەوە و ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەك بە جیا ئاشكرادەكرێت". عەلی موبەرقەع وای وت.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە سەرژمێریدا ژمارەی نێرینە و مێینەی هەر پارێزگایەك بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەردەخرێت و بیانییەكانی نیشتەجێی عێراقیش سەرژمێرییان بۆ دەكرێت و زانیارییەكانیان تۆماردەكرێن، لەگەڵ تۆماركردنی هۆكاری مانەوەیان لە عێراق و ئەو وڵاتانەی لێیانەوە هاتوون.

لە دوێنێ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 ەوە پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق دەستیپێكردووە و لە 21ـی مانگدا كۆتایی دەهێنرێت بە تۆماركردنی خێزانەكان و ئەندامەكانیان.

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سەرەکی