2024-11-18 214 جار خوێنراوەتەوە

عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەم سەرژمێرییە، پێوەری سەرەکییە بۆ دابەشکردنی سەرچاوە و بەشەبودجەی نێوان پارێزگاکان و دیاریکردنی پلەبەندیی پارێزگاکان لەڕووی هەژاری، بێکاری.

بڕیارە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024، داتاکانی سەرژمێری جێگیردەکرێت و تیایدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،ئەنجامدانی سەرژمێری رێگەیان پێدەدات لەسەر راستکردنەوەی پێدانی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان، لە بواری گەشەپێدان و وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان.

دەشڵێت، پرۆسەی سەرژمێری ئەنجامێک دەخاتە بەردەست بۆ دیاریکردنی پلەبەندیی پارێزگاکان لەڕووی هەژاری، بێکاری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و شوێنى نیشتەجێبوون.

بەوتەى عەتوانی ئەم سەرژمێرییە، پێوەری سەرەکییە بۆ دابەشکردنی سەرچاوە و بەشەبودجەی نێوان پارێزگاکان، ئەوەش لەرێگەی بنکەی زانیاریی وردی دانیشتووان، کە چیتر خەمڵاندن و پێشبینی نەبێتە پێوەر بۆ بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان، لەنێویشیاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سەرەکی