×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

ناوەندی هەواڵ

د.مەحمود عوسمان، ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری عێراق ڕایگه‌یاند، ئەو بڕگە دەستورییەی بۆ هەر 100 هەزار کەس و نوێنەرێکی پەرلەمانی داناوە دەبێت چارەسەر بکرێت، چونکە لەسەر بنەمای زیادبونی ژمارەی دانیشتوان کورسی پەرلەمان زیادبکرێت، ئەوا لە 10 ساڵی داهاتودا دەبێت ژمارەی کورسییەکان دوو هێندەی تر زیادبکرێت.

دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدارو ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری عێراق بە دەنگی ئەمریکای وتووە: "کاتی خۆی باسمانکرد، دەبێت ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت و دەستکاری نەکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌گەر لەسەر بنەمای زیادبونی ژمارەی دانیشتوان ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران زیادبکرێت، ئەوا 10 ساڵی دیكه‌ دەبێت ژمارەی کورسییەکان دو هێندەی دیكه‌ زیاد بکرێت و لە هیچ وڵاتێکی دونیادا ئەمە نییە".

ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 329 کورسییە، بەپێی دەستوری عێراق دەبێت هەر 100 هەزار کەس و نوێنەرێکی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت، بەم پێیە ئه‌گەر ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە سەروی 40 ملیۆن کەس دەبێت ژمارەی کورسییەکان بۆ سەروی 400 کورسی زیادبکرێت.

پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق لەلایەن حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانییەوە بایەخی زۆر پێدەدرێت، بۆیە 470 ملیار دینار بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی پڕۆسەکە تەرخانکراوە.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی