×

2024-12-30 120 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، دواى راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و لوبنان بۆ ماوەى نزیکەى سێ هەفتە ئەمڕۆ گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە.

مەناف عەبدولمونعەم، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی و لۆجستی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و لوبنان كراوە و بە گوێرەی پلان و بەرنامەكان سەرەتای ساڵی نوێ گەشتی ئاسمانیی نێوان بەغدا و بەیرووت دەست پێ دەكەنەوە.

بە گوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵی، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و لوبنان دوای ڕاگرتنێكی كاتی، كە نزیكەی سێ ھەفتەی خایاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 30-12-2024، دەست پــێ دەکەنەوە و بەمەش پەنابەرانی لوبنانی دەتوانن لە ڕێگەی گەشتە ئاسمانییەكانەوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

ھێڵی ئاسمانیی عێراق، داوا لە ھاووڵاتییانی لوبنانی دەكات سوود لەو دەرفەتە وەربگرن كە  هەفتانە حەوت گەشت دەبێت و ژمارەی گەشتەکانیش بە پێی قەبارەی خواست و هەڵسەنگاندنی مەرجەکان دەتوانێت زیاد بكرێت. 

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

سەرەکی