×

2024-07-23 416 جار خوێنراوەتەوە

سوریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی سوپای سووریا بە درۆن هێرشیکردە سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە دەوروبەری شاری ئیدلب جێگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی تەمموزی 2024، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریا لە ئیدلب بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە هۆی هێرشەکەوە چەن کۆگایەکی سووتەمەنی نێو خاڵە سەربازییەکە گڕیان گرتووە، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەری زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنیی لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا، دەستی بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی باکووری سوریادا گرتووە و تا ئێستا چەندین جار حکومەتی دیمەشق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە، بەڵام ئەنقەرە بە دەنگ ئەو داوایانەوە نەچووە.

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

سەرەکی