52 خولەک پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە، ئێران و ئەمریكا تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاكان.
بە وتەی ئاژانسەكە، دانوستانكارانی ئەمریكا و ئێران، لە نیویۆرك ڕێڕەوێكی پلەبەندی تاوتوێ دەكەن بۆ دەرچوون لە جەنگ، كە خۆی دەبینێتەوە لە كردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران.
بە وتەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆكان، دیارترین ئەو ئاستەنگەی ڕووبەڕووی گفتوگۆكان بووەتەوە، ئەوەیە كە هیچ لایەنێكیان نایەوێت دەستبەرداری هەژموونی خۆی ببێت، بەڵام ئەوەی هەردوولای ناچاركردووە گفتوگۆ بكەن، تێچووی جەنگی درێژخایەنە بەتایبەت ئێران.
بەوتەی یەكێك لە بەرپرسە ئێرانیەكان، ڕەنگە لەكۆتاییدا قەیرانەكە ڕێككەوتنێكی پلەبەندی لێبكەوێتەوە و ئێران ڕێگە بە كەشتیوانی لە گەرووی هورمز بدات، لەبەرامبەردا ئەمریكا گەمارۆی دەریایی و ئابووری لەسەر ئێران هەڵبگرێت،جگە لەوەی ئێران بتوانێت دەستی بە پارە بلۆككراوەكانی بگات.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، دوای شكستی ڕێككەوتنی تەموزی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چارەسەرێكی كاتیی دیكەی قبوڵ كردووە، چونكە ئەوەی ئاستەنگە تەنها ڕەشنووسی ڕێككەوتن نییە، بەڵكو گرەنتیكردنی هەر سازشكردنێكە بۆ ئەوەی متمانە بۆ هەردوولا دروست ببێت.
بەوتەی بەرپرسێكی باڵای ئێران، تەنانەت لەو كاتەشدا كە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی دیپلۆماسی دەدەن، وڵاتەكەیان خۆی ئامادە دەكات بۆ دووبارە تێهەڵچوونەوە لە جەنگ لەگەڵ واشنتۆن.
بەوتەی سەرچاوە هەرێمیەكان، ئێران ئامادەیە دەستبەرداری ئەو مەرجەی ببێت كە باج لە كەشتییەكان وەربگرێت بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا، بەڵام جەخت لە هەڵگرتنی سزاكان دەكاتەوە و كردوویەتی بە مەرج بۆ جێبەجێكردنی هەر ڕێككەوتنێك.
بەوتەی سەرچاوەیەكی بەرپرسی ڕۆژئاواییش، پرسەكە هەمووی پەیوەندی بە كردنەوەی گەرووی هورمزەوە هەیە، چونكە وەك ئەو دەڵێت هەمووان فشاری ناوخۆییان لەسەرە، ئێرانیەكانیش درك بەوە دەكەن.

نزیكەی حەوت مانگە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەردەوامە، جاروباریش پێكدادانی سەربازیی لێدەكەوێتەوە، دوای ئەوەی لە كۆتایی شوباتی ئەمساڵ ئەمریكا و ئیسرائیل پێكەوە هێرشیان كردەسەر ئێران و ڕابەری باڵا و چەند سەركردەیەكی تری ئێرانیان بە ئامانج گرت، لەوكاتەوە كە جەنگەكە بە ڕاستەوخۆ ڕاگیراوە، ئێران هەوڵی كەمكردنەوە و هەڵگرتنی سزاكانی سەری دەدات، ئەمریكاش دەیەوێت گەرووی هورمز بكرێتەوە و ڕێگە بە تێپەڕینی كەشتیی بازرگانی بدرێت، تا چیتر نەوت و سوتەمەنی لە جیهان تووشی قەیران نەبێت.
-
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
|
-
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
|
-
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
|
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە
|
-
بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
|
-
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات
|
|
|
|