4   کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

له‌ کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی پێشێلکارییەکانی بۆ سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان، بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشی کردە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە قەزای سۆران و بە گومانی داڵدەدانی پێشمەرگەیەک، ماڵەکەی کردە ئامانج. ئەم هێرشە نوێیە ناڕەزایەتییەکی توندی لێکەوتووەتەوە و جارێکی دیكە دۆخی ئەمنی و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هێرشەکە کاتژمێر 2:20 خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامدراوە. حزبی دیموکرات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پەلامارە دڕندانەیە هاوکاتە لەگەڵ وتەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە هەشتەمین بەشداریکردنیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو ئێران تیرۆریست نییە، بەڵکو قوربانیی تیرۆرە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تاران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بە زیاتر لە 160 موشەک و درۆن کەمپ و بنکەکانی نیشتەجێبوونی حزبی دیموکرات، لەگەڵ بنکەیەکی پزیشکی و پەروەردەیی ئەم حزبەی کردووەتە ئامانج.

لە کاردانەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەدا، ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، لە هەمان دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە توندی داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە دەستبەجێ کۆتایی بە هێرش و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بهێنێت. سەرەڕای ئەم داواکارییە نێودەوڵەتییانە، کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەوە تەنها چەند کاتژمێرێک دواتر هێرشی درۆنی کردە سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان و بە بیانووی پووچ و ناڕاستی ئەمنی، هاوڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج، کە ئەوەش پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ گرژییە ناوچەییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسداران و هێزە نزیکەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە. تاران بە بەردەوامی بەو بیانووانەی کە گوایە پارت و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشەن، ناوچە جیاجیاکانی سلێمانی، هەولێر و ناوچە سنورییەکانی بە سەدان مووشە و درۆن بۆردوومان کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسانی ئەوروپی چەندین جار داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە کۆتایی بە پێشێلکردنی سەروەریی دراوسێکانی بهێنێت، کەچی تاران سەرەڕای ئەم داواکارییانە، بەهۆی گوشارە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوخۆوە، بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنی و شوێنە نیشتەجێبوونەکان.

  • لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟

  • له‌ کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە

  • بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

  • وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

  • پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات

  • تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج

  • کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری

  • نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

سەرەکی