59 خولەک پێش ئێستا
205 جار خوێنراوەتەوە
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، پێش ئەوەی بچێتە نیویۆرك بۆ پێشكەشكردنی وتارەكەی لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان وتی سوپرایزی دەبێت، چوونە دەرەوەی نزیكەی 77 وەفدی بەشدار لە 81ەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك، پێش دەستپێكردنی وتاری بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، كە بووە هۆی هەڵچوون و كاردانەوەی توندی ناتانیاهۆ و وتی پێش ئەوەی دەستپێبكەین، ئەگەر هەر ترسنۆكێكی دیكە هەیە كە هێشتا ئەم هۆڵەیان بەجێنەهێشتووە، تكایە ئێستا بیكەن، زۆر سوپاستان دەكەم.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل كە دەستی بە قسەكانی كرد، بەشێكی زۆر لە نوێنەری وڵاتان بەتایبەتیش ئێران هۆڵەكەیان جێهێشت، تیمی ئێران لە شوێنی خۆیان وێنەی قاسم سولەیمانییان دانابوو كە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، لە سەرەتای 2020 لە هێرشێكی ئەمریكادا لە بەغداد بە ئامانجگیرا.

نەتەنیاهۆ وتارێكی توندیدا، هێرشی كردەسەر ئێران وڵاتانی ئەوروپا و ئەو نوێنەرانەی هۆڵەكەیان جێهێشت، هاوكات بەرپرسیارێتیی وێرانكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانیشی گرتە ئەستۆ و بە كارێكی پێویستی ناوبرد بۆ مانەوەی ئیسرائیل.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارەكەیدا هێرشیكردە سەر بەریتانیا و فەرەنسا و بە داهێنەری كۆلۆنیالیزم ناوی بردن، هەروەها ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی توانیویەتی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو ببات كە مەترسی بوون بۆ سەر جیهان.
نەتانیاهۆ لە وتارەكەیدا وتی، وێرانكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران كارێكی زۆر قورس بوو، بەڵام ئاسانترین بڕیار بوو كە وەك سەرۆكوەزیران داومە، چونكە ئەگەر ئەوەمان نەكردبا، هەموومان دەمردین.

لە سەرەتای قسەكانیشیدا بە نوێنەرانی وڵاتانی وت، ئەگەر هەر ترسنۆكێكی بێ مۆڕاڵی دیكە هێشتا هۆڵەكەی جێ نەهێشتووە، تكایە ئێستا بچنە دەرەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، نەتانیاهۆ پەیامێكی ئاراستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا و نوێنەری ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەكە كرد، پێی وتن جولەكەكان لە سەردەمی موساوە لە بەرزاییەكانی جۆلانن و دەتوانن ئەوە لە تەوراتدا بخوێننەوە. هاوكات گاڵتەی بە بەریتانیا و فەرەنسا كرد كە ئیسرائیل بە داگیركاری تۆمەتبار دەكەن، لە كاتێكدا فراوانخوازییەكانی ئەوان تەواوی جیهانی گرتبووەوە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش كرد، زۆرێك لەو وڵاتانەی كە نوێنەرەكانیان هۆڵی كۆبوونەوەكەیان جێهێشتووە، لە ژێرەوە سوپاسی ئیسرائیل دەكەن بۆ لەناوبردنی چەكە ئەتۆمییەكانی ئێران، چونكە ئیسرائیل بەرگریی لەوانیش كردووە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل وتی یەكەمجار نیە ڕووبەڕووی مەترسی كۆمەڵكوژی دەبینەوە، بۆیە پرسەكە پەیوەست نییە بە خاكەوە، بەڵكو پەیوەستە بە بوونی دەوڵەتی جووەوە، بۆیە هیچ بژاردەیەكی ترمان جگە لە سەركەوتن نەبوو.
بە وتەی نەتەنیاهۆ، ئیسرائیل لەماوەی سێ ساڵدا لە حەوت بەرەوە جەنگی كردووە، كۆمەڵكوژیشی لە غەززە ئەنجام نەداوە، بەڵكو ڕێگری لێكردووە.
لە درێژەی وتەكانیدا، نەتەنیاهۆ سوپاسی ئەمریكای كرد كە هاوكاریی زۆری وڵاتەكەیان كردووە لە جەنگی دژ بە ئێران، ئەو وتی ئێران، حزبوڵا، حەماس و حوسییەكان ویستیان ئیسرائیل بسڕنەوە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بە توركیاش كرد و وتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ستەمكارە و نكۆڵی لە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان دەكات، توركیا خواستی داگیركردنی بەشێكی زۆری سووریای هەیە، باسی لەوەشكرد ئەوانەی بانگەشە ئەوە دەكەن ئیسرائیل كۆمەڵكوژی كردووە درۆزنن.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەكەمجار ئەوەی ئاشكراكرد، هەوڵیان داوە ڕێگری لێبكەن بەشداری كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بكات، بەڵام هەوڵەكانی شكستپێهێناوە.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، نەتەنیاهۆ ئامێرێكی پەیجەری دەرهێنا و وتی حزبوڵامان بە توندی تێكشكاند، باسی لەوەشكرد دەسەڵاتی ئێران دەترسێت هاووڵاتیانی ئامێری پەیوەندییان هەبێت و پەیوەندیی بە جیهانەوە بكەن، لەكۆتایشدا وتی پاشماوەكانی ئێران هەوڵی خۆڕێكخستنەوە دەدەن تا ئیسرائیل بە ئامانج بگرن.
-
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
|
-
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
|
-
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
|
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە
|
-
بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
|
-
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات
|
|
|
|