×

2024-09-13 98 جار خوێنراوەتەوە

کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

ناوەندی هەولێر

بەرپرسێکی باڵای تيمی بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاريس، کاندیدی ديموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا ڕايگەياندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری دوای ديبەيتەکەی کامالاهاريس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارييەکان 47 مليۆن دۆلاريان کۆکردووەتەوە.

میدیاى بەريتا بڵاویانکردووەتەوە، تیمی هاریس ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ماوەی نێوان شەوی سێشەممە و ئێوارەی چوارشەممەدا، نزیکەی 600 هەزار کەس هاوکارییان ناردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی بەربژێری دیموکراتەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانن بەهێزیی تیمی ترەمپ و هەوڵە شەڕانگێزەکانی بۆ کۆکردنەوەی پارە و چاندنی گومان لەنێو ئەمریکییەکاندا بە کەم سەیربکەن.

ڕۆژى پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێش هەڵبژاردنەکانی 5ی تشرینى دووەم، بەشداریی لە دیبەیتێکی دیکەی هەڵبژاردندا لەگەڵ هاریس ناکات.

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە لەگەڵ کامالا ھاریس کاندیدی دیموکراتەکان دیبەیت لە ھیچ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەنجامبدات و رایگەیاندووە، ئەوە کۆتا دیبەتی نێوانیان بووە.

ھاوکات، ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئیبسۆس ڕایانگەیاندووە، بە پێی دواین راپرسی ھاریس بە 47 خاڵ پێشی ترەمپی داوەتەوە کە تەنھا 42 خاڵی بەدەستھێناوە.

ڕاشیانگەیاندووە، ترەمپ لە دیبەیتەکەدا ئەدایەکی زۆر خراپی ھەبووە و تەنھا بەرگری لەخۆی کردووە ھەروەھا نەیتوانیووە پلانی خۆی بۆ داھاتووی ئەمریکا بخاتەڕوو، لەبەر ئەو ھۆکارانەش ئەنجامدانی دیبەیتی دیکەی لەگەڵ ھاریس راگرتووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا،ئەو بڕە پارە زۆرترين بەخشينە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەو کاتەوەی کامالا هاريس بووە بە بەربژێری پارتەکەی، لەو ماوە دیاریکراوەدا.

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

سەرەکی