×

2024-09-15 134 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵ

بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

بنیامین ناتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی موشەکی حوسییەکاندا ڕایگەیاند،"حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەبێت باجێکی قورسی کارەکانیان بدەن" ئەمەش دوابەدوای ئەوەهات کە ئەمرۆ یەکشەممە 15ی سێپتەمبەری2024، یەکەمین موشەک لەلایەن حوسییەکانەوە گەیشتە ناوەڕاستی ئیسرائیل.

لای خۆیەوە یەحیا ساریا وتەبێژی سەربازی سوپای حوسییەکان رایگەیاند موشەکەیان لەجۆری بالیستی هایپەرسۆنیک بووە کە توانیویەتی زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر لە کەمتر لە 12 خولەکدا ببڕێت.

ئەگەرچی لە سەرەتادا سوپای ئیسرائیل زانیارییەکی ئەوتۆی لەبارەی کاریگەری موشەکەکە نەخستەڕوو بەڵام دواتر رایانگەیاندووە پارچەکانی موشەکەکە لە کێڵگە و نزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەر کەوتووەتەخوارەوە بەبێ هیچ بریندار و زیانێکی گیانی.

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

سەرەکی