×

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق
2024-09-18 197 جار خوێنراوەتەوە

جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق دڵنیایی دەدات لە مسۆگەرکردنى مووچەى ساڵەکانی 2024 و 2025، دوای ئەو نیگەرانی و مەترسییانەی لێرەولەوێ لە هەندێک لایەنەوە باسدەکران بۆ ئەوەى گومان بخرێتە سەر هەوڵی حکومەتى عێراق لەبارەی مووجەوە.

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحی ڕاگەیاندووە، ئەوەى لە میدیاکان سەبارەت بە دەنگۆی مسۆگەرنەبوونى مووچەى ساڵەکانی 2024 و 2025 باسدەکرێت، هیچ بنەمایەکى نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتى دارایی عێراق، بەهۆی دابەزینى نرخی نەوتەوە، هیچ کێشەیەکى لە دابینکردنی مووچە بۆ ساڵانی 2024 و2025 بۆ دروست نابێت لەبەرئەوەی پێشتر ئەو مووچانە مسۆگەر کراون و عێراقیش نەختینەیەکى یەدەگى گەورەى لەبەردەستە و دەتوانێت لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنێت.

ڕونکردنەوەی پەرلەمانتاران و دڵنیایی حکومەت بۆ مووچە خۆران لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و بەرمیلێک نەوت لە 80 دۆلارەوە نزم بووەتەوە بۆ 71 دۆلار.

  • بەشێک لە هاوڵاتیان وەرگرتنى نەوتەکەى حکومەتیان رەتکردەوە

  • جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەرەکی