×

2024-09-16 159 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەکە کارەساتبارە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لە پاراستنی هاوڵاتیانی بێتاوانی غەززە شکستی هێناوە.

سیگرید کاگ ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە لەبارەى دۆخى غەززە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شکستی هێناوە لە پاراستنی هاوڵاتیانی بێتاوانی غەززە و بارودۆخی ناوچەکە کارەساتبارە و نائارامترین شوێنە لە جیهاندا بۆ کارکردن.

دەشڵێت، نزیکەی 300 کارمەندی فریاگوزاری کە زیاتر لە دوو لەسەر سێیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون لە شەڕی غەززەدا کوژراون،  ئێستا سیستەمەکانی گەیاندنی یارمەتی لە چەند ڕێگایەکی وشکانی و دەریایی جێبەجێ دەکرێن و کارمەندەکانمان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ گەیاندنی یارمەتیەکان.

له‌ 7ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ  ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ بەردەوامى هەیە و بەهۆى گرژى و ئاڵۆزییەکانیش تائێستا زیاتر لە 42 هەزار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، نزیکەى 96 هەزار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ زۆربه‌یان منداڵ و ژنن.

 

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

سەرەکی