×

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
2024-09-18 242 جار خوێنراوەتەوە

تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە دابینکردنی مووچە و  بەرزکردنەوەی ڕێژەی داهاتی نانەوتی، میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 60 دۆلاریش داببەزێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئەمساڵ بە ته‌واوی دابینكراوه‌ و هیچ کێشەیەکی نییه‌،هاوکای ئاشکرایدەکات لە پەرلەمان میوانداری وەزیری دارایی عێراق دەکەن.

عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاده‌ڕه‌وی له‌ پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بودجه‌ به‌ نرخی 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده‌ كراوه‌ و داهاتی نه‌وت به‌پشتبه‌ستن به‌و نرخه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 120 ترلیۆن، له‌کاتێکدا مووچه‌ی مووچه‌خۆران ڕێژه‌یه‌كی كه‌می بودجه‌ پێكده‌هێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ببێته‌ 60 دۆلاریش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ نابێت، ناشمانه‌وێت لە قۆناغی مامه‌ڵه‌كردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ نه‌وت بمێنینەوە، به‌ڵكو ده‌بێت داهاتی نا نه‌وتی زیاد بكه‌ین."

عه‌توان عه‌توانی ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامده‌بێت له‌ میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها میوانداریی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بژاردانەی ده‌توانرێت بۆ بودجه‌ و داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كان به‌هێز بكرێن.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی