×

2024-09-18 256 جار خوێنراوەتەوە

حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

ناوەندی هەواڵ

دواى ڕوداوى تەقینەوەى ئامێری پەیوەندى بێتەل کە بە "پەیجەر" ناسراوە، حیزبوڵاى لوبنان بەڵێن دەدات بە بەردەوامیدا بە هێرشەکانى بۆسەر ئیسرائیل و جەخت دەکاتەوە ئەم هێرشانەى لەمەودوایان سەخت دەبێت بۆ ئیسرائیل.

حیزبوڵاى لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە،"وەک ڕۆژانى ڕابردو ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانى غەززە بەردەوامى دەبێت، جەختیشى کردووەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنانەى لە داهاتودا دەکرێن جیاواز و سەخت دەبن بۆ ئیسرائیل" دواى تەقینەوەکانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردنى پەیجەر لە لوبنان.

لەبارەى ڕوداوەکەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنی لوبنانى بە رۆیتەرزى وتوە:"مۆساد بڕێکى کەم تەقینەوەى لەنێو پێنج هەزار ئامێرى پەیوەندیکردنى بێتەل "پەیجەر"ى تایوانى چاندووە کە حیزبوڵا چەند مانگێک پێش ئێستا داواى کردبوو.

دوانیوەرۆی دوێنێ سێشەممە، لە لوبنان بەهۆی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندى بێتەل کە بە "پەیجەر" ناسراوە، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 هەزار کەسی دیکەش  بریندار بون، 400 لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرەکی