×

2024-09-18 54 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

ناوەندی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ‌ ستریت ژۆرناڵ، کۆی گشتی کوژراو و بریندارەکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووەتە سنووری نزیکەی یەک ملیۆن کەس.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی واڵ‌ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024، بڵاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە خەمڵاندنە نهێنییەکانی ئۆکرانیا، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای ئۆکرانیا بە 80 هەزار و بریندارەکانیش بە 400 هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا بەپێی هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کوژراوانی ڕووسیا بە نزیکەی 200 هەزار مەزەندە دەکرێت و بریندارەکانی سوپای ڕووسیاش بە نزیکەی 400 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

ئەم ئامارانە لە لایەن هیچ کام لە بەرپرسە فەرمییەکانی دوولا پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 

  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرەکی