×

10   کاتژمێر پێش ئێستا 194 جار خوێنراوەتەوە

پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە هەفتەى داهاتوو جارێکى دیکە لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق سەردانى هەرێم بکەنەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى گرنگ و یەکێک لە پرسەکان تایبەتە بە خانەنشینانى سەربازى.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،هەفتەی داهاتوو وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکەین و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش تایبەتە بە پرسەکانی خاڵەسنورییەکان، خانەنشینی سەربازی، چاودێریی کۆمەڵایەتی و داهاتە نانەوتییەکان.

 دەشڵێت، سەردانەکە لەسەر خاڵە ناکۆکەکان دەوەستێت، هەروەها پشتیوانیکردنی لایەنە ئەرێنییەکان و چەسپاندنی ئەو رێککەوتنە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و داخستنی لاپەڕەی رابردوو دەبێت. ئەم ئیرادەیە هێزمان پێدەدات، لەسەر ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێت.

بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت مەترسى کورتهێنان لە ئارادایە، ئەوەش وایکردووە لیژنەى دارایى و ئابورى هەوڵەکانى بۆ چاودێری و کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان چڕبکاتەوە.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی