×

12   کاتژمێر پێش ئێستا 394 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق داوا لە هەرێم دەکات ئەو پارانە بۆ عێراق بگەرێنێتەوە كە لەساڵانی خزمەتی خانەنیشینانی بڕیووە، بۆ ئەوەی خانەنیشینەكانی یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بیانگرێتەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە میانى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ وەفدێكی پێشمەرگە دێرینەكانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە تەوتین كردنی مووچە لە بانكە حكومیەكان، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاوڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەریە، بڕیارەكە هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

دەشڵێت، ئەندامی لیژنەكەیان كۆكن لەسەر پێویستی دورخستنەوەی دۆسیەی مووچە لە كێشمەكێشە سیاسیەكان، لەگەڵ جەختكردن بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوری عێراق، بەجۆرێك دادپەروەری بۆ تەواوی هاووڵاتییان دەستەبەربكات.

لەبارەی دۆسیەی خانەنیشانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شمولكردنی خانەنیشانی هەرێم بە یاسای خانەنیشینی فیدراڵی پێویستی بەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بۆ ئەوەی پرسەكەیان چارەسەربكرێت.

بڕیاربوو بۆ مووچەى مانگى حەوت مووچەى خانەنشینان هاوتاى عێراق بکرێت، بەڵام هاوتاکردنەکە تەنها بەشێکى خانەنشینانى گرتەوە و خانەنشینى پێشمەرگە لە بڕیارەکە بەدەرکراون و تا ئێستا کێشەکەیان بە چارەسەرنەکراوى ماوەتەوە و دیار نییە کەى مووچەکانیان هاوتا دجەکرێت.


  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی