×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 256 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستببێت و دەڵێت: پابەندین بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2024، وەزارەتى دارایى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتیەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لەمانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی مووچەیان نابێت، بەتەواوی دورە لە راستیەوە، وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى دارایى عێراق  پابەندبونی تەواوی خۆی بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بە فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنیەكان بە حەشدی شەعبیشەوە، بەگوێرەی یاسا و سیستمە كارپێكراوەكان دووپاتکردووتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە مووچەى وەزارەتى کارەبا مسۆگەر کراوە و بەشێکیان وردبینیان بۆ ئەنجامدراوە کە لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە مووچەکەیان دابین دەکرێت.

داواش دەکات بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتەکەیان هیچ لێدوانیک لەلایەن میدیا و میدیاکارنەوە بڵاونەکرێتەوە و تەنها سەرچاوە فەرمییەکان بۆ وەرگرتنى زانیارى راست بەکاربهێنرێن.

  • پرسى خانەنشینى سەربازى لیژنەى دارایى عێراق دەهێنێتە هەرێم

  • وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

سەرەکی