×

10   کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بە تەقینەوەكانی دوو رۆژى رابردووى لوبنان ئەنجام بدات، كە بەهۆیانەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بوونە قوربانی.

ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە و لە ئەنجامدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو هەزار و 750 كەسی دیكە بریندار بوون، دوێنێش دووبارە چەند ئامێرێكی دیكەی پەیجەر لە لوبنان تەقینەوە و بەهۆیەوە 20 كەس گیانیان لەدەستدا و 450 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2024، میدیا عەرەبییەكان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ئامێری پەیجەر لە سەرتاسەری لوبنان تەقینەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیبڕیاریداوە سبەینێ هەینى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لەبارەى ئەو تەقینەوانە ئەنجام بدات.

تا ئێستا ئیسرائیل بە فەرمی هیچ ڕاگەیاندراوێكی لەبارەى تەقینەوەکان بڵاونەكردوەتەوە، لە کاتێکدا حزبوڵا و گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، ئیسرائیل بە ئەنجامدانى تەقینەوەکان تۆمەتبار دەكەن.

 

  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرەکی