×

6   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی ڕاگەیاند کەبەهۆی گرفتێکەوە چەند ڕۆژێکە لە سعودییە ماونەتەوە و دەڵێت"بڕیارە سبەینی بگەڕێنەوە".

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، گرفتی گەڕانەوەی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە چارەسەر کراوە، و بڕیار وایە سبەینێ هەینی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە زیاتر لە دوو هەزار و (800) عومرەكاری هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سعودیە بەهۆی گرفتێکەوە نەیانتوانی بگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران داوە و بڕیار وایە سبەینێ هەینی (2024/9/20) بەوشێوەی كە گەشتی ئەو وڵاتەیان ئەنجام داوە، بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی