×

مەکگۆرک لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان لە ڕیاز
2   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

مەکگۆرک لە سعودیەوە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەكات

ناوەندی هەواڵ


برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شانشینی سعودیە، بۆ تاوتوێكردنی ئاگربەست وگەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

ڕۆژی دووشەممە، جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە لوبنان نزیکەو بەرەبەیانی ئەمڕۆش چوارشەممە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاگربەستەکە پاش زیاتر لە ساڵێک لە هێرشی موشەکی و دوو مانگ شەڕی زەمینی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا لە باشووری لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شەڕی نێوان ئەم دوو لایەنە، دەیان هەزار ئیسرائیلی و سەدان هەزار لوبنانی ناچارکرد ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.

گرنگترین خاڵەکانی ناو رێککەوتنەکە بریتین لە:

حزبوڵا و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە لەناو خاکی لوبنانەوە هیچ هێرشێک دژی ئیسرائیل ئەنجامنادەن، ئیسرائیل لە بەرامبەردا هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامنادات، چ لەسەر زەوی بێت، لە ئاسمانەوە بێت، یاخود لە دەریاوە.

- ئاگربەست لە كاتژمێر (4) بەیانی ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
- سوپای ئیسرائیل هەنگاو بەهەنگاو لە باشوری لوبنان دەكشێتەوە لە ماوەی (60) ڕۆژدا.
- حزبوڵا لە باشوری لوبنان دەكشێتەوە بۆ ناوچەی باكوری روباری لیتانی.
- ناوچەكانی باشوری روباری لیتانی لە چەكە قورسەكانی حزبوڵا دادەماڵڕێت.
- سوپای لوبنان و هێزە ئەمنیەكان ئەو پێگانە دەگرنە دەست كە ئێستا بەدەست سوپای ئیسرائیل و حزبوڵاوەیە.
- هەریەك لە ئیسرائیل و لوبنان مافی بەرگریكردنیان هەیە لە خۆیان بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی.
- سوپای ئەمریكا بە هاوكاری سوپای فەرنسا پشتیوانی سوپای لوبنان دەكات.
- لیژنەیەكی هاوبەش كە چەند وڵاتێك بەشداری تیادا دەكات هاوكاری زیاتر پێشكەش بە سوپای لوبنان دەكات لە كەرەستەو راهێنان و هاوكاری دارایی.
- ویلایەتە یەكگرتووەكان و فەرەنسا دەچنە پاڵ ئەو میكانیزمە سێقۆڵییە كە لە دوای جەنگی (2006)وە دامەزرا بۆ سەرپەرشتیكردنی ئاگربەست، كە لەئێستادا هێزێكی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونیفێل) لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان.
- ویلایەتە یەكگرتووەكان سەرۆكایەتی ئەم گروپە پێنج قۆڵییە دەكات كە ئەركی لە پەیوەندیكردنی ڕاستەوخۆدا دەبێت لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان بۆ چارەسەركردنی هەر پێشێلكارییەك ڕوبدات و ڕێگەگرتن لە ئاڵۆزبونی.

ئاگربەستەکە پاش 63 ڕۆژ لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باشوری لوبنان و گیان لەدەستدانی 3823 کەس و برینداربوونی 15 هەزار و 859 کەسی دیکە، لە ئەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردن و بەگوێرەى ئاگربەستەکە دەبێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا سوپای ئیسرائیل لەناو خاکی لوبنان بکشێتەوە.

هەوڵەکانی برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شانشینی سعودیە،لەکاتێکدایە تا ئێستا بەهۆی شەڕی غەززەوە 44 هه‌زار و 249 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووەمى 2024 ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیل به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 44 هه‌زار و 249 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 104 هه‌زار و 746 كەس برینداربوون.

  • مەکگۆرک لە سعودیەوە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەكات

  • وردەكاری ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

سەرەکی