×

21   کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

مێتا: سانسۆرە سیاسیەکان لادەبەین ئازادى رادەربڕین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فراوانتر دەکەین

پێدەچێت فەراهەم کردنی ئازادی بڵاو کردنەوە و نەبوونی سانسۆرەکان لە تێلگرام لە ساڵی ڕابردوودا زیانی گەورەی دابێت لە تۆڕەکانی سەربە کۆمپانیای مێتا .

دوای فراوانبوون و بەکارهێنانی تێلگرام لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە چەقی ململانێکانی تێدایە، سەرۆکی کۆمپانیای مێتا هەر ئەوەنیە داوای لێبوردن بکات و دەڵێت لەنزیکترن کاتتدا سانسۆرە سیاسیەکان لادەبەین !

بە هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا  لە 20ی ئەم مانگە، کۆمپانیای مێتا چەندین گۆڕانکاری گرنگ لەبەرژەوەندی بەکارهێنەرانی لە سەرانسەری دنیا ئەنجام دەدات .
لە گرنگترین ئەو گۆڕانکاریانە لابردنی سانسۆرە سیاسیەکانە و پشت بەستنە بە کاردانەوەی خەڵکی بۆ ئەو پۆست و بڵاوکراوەی بڵاو دەکرێنەوە .  
مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیاکە لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری نوێ بەخۆیانەوە دەبینن.
زوکەربێرگ بەڵێنیدا دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی، سەرنج بخاتە سەر چۆنیەتی فراوانکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە تۆڕەکانی وەک ئینستاگرام و فەیسبووک .

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی زوکەربێرگی سەرۆکی کۆمپانیای مێتا کە هەریەک لە تۆڕەکانی وەک ئینستگرام و فەیسبووک و ترێدس دەگرێتەوە، ناوبراو رێگە بە ناوەڕۆکی سیاسی زیاتر دەدات لە لاپەڕەکانیاندا و لە سەرەتاشدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەست بەو گۆڕانکاریانە دەکات .

لە ئێستادا و بەهۆی ئەو سانسۆرە زۆر و بەرژەوەندی خوازانەی کۆمپانیای مێتا دایناون لە سەر بەکارهێنەرانی، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەک جاران خواستی هاوڵاتیانی لەسەر نیە و زۆرینەی بەکارهێنەری ئەو تۆڕە، توڕە و نیگەرانن لە سزادانیان لە لایەن کۆمپانیاکەوە بە هۆی بڵاو کردنەوەی هەر پۆست و بابەت و وینەیەک کە ئەگەر یەکنەگرێتەوە لەگەڵ سیاسەتی وڵاتانی  بەرژەوەندی خواز و بەهێزی لۆبیەکانیان، دژی هەر هاوڵاتی و گەل و نەتەوەیەک کە دەیانەوێت وێنە و گرتەی دڵخوازیان لە تۆڕەکەوە بڵاو بکەنەوە ، بێگومان سزاکانی مێتا تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دژی بەکارهێنەرانی لە ژێر ناوی پیشێلکردنی مافی گشتی و تیرۆر و چەندان بیانووی دیکەیە  .

زوکەربێرگ، دانی پێدا دەنێت کە پشکنەرانی کۆمپانیاکەیان لە ڕووی سیاسییەوە لایەندارییان هەبووە و زیاتر متمانەیان لەدەستداوە تا ئەوەی دروستی بکەن، ئەوەش بە گرنگترین هۆکار دەبینێت بە لەدەستدانی متمانەی بەکارهێنارانی لە هەموو تۆڕەکانیان ، ئەگەر چی شارەزایانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێیان وایە ئەو تۆڕانەی کە سانسۆر تێیاندا کەمتر و ئازادی زیاتریان بۆ بەکارهێنەر ڕەخساندووە توانیویەتی چی بە تۆڕەکانی کۆمپانیای مێتا لەق بکات و هەر ئەوەش هۆکارە لەوەی سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە گۆڕانکاری ئەنجام بدات  لەکاتێکدا  ژمارەی بەکارهێنەرانی مێتا لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە سێ ملیار کەسە و بەهای کۆمپانیاکەشیان بە یەک تریلیۆن و 56 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت .

 

  • ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت

  • مێتا: سانسۆرە سیاسیەکان لادەبەین ئازادى رادەربڕین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فراوانتر دەکەین

  • دەزگای پەخشی ئیسرائیل: حەماس بارمتەکان ئازاد بکات ئیسرائیل لە غەزە دەکشێتەوە

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

سەرەکی