×

2025-01-04 153 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە بۆردومانەکانى بەردەوامە و بەیانى ئەمڕۆش چەند جارێک بەنداوی تەشرین و شارۆچکەی دێرحافزیان بۆردومانکردوە وتائێستا زیانەکان نەزانراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 4-1-2025، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بڵاویکردەوە، ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەنداوی تشرین و ناوچەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، دەشڵێت، "تا ئێستا پێنج هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بەنداوی تیشرین ئەنجامداوە و سێجاری دیكەش شاری دێرحەفەریان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆردمان کردوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى ئەو بۆردومانانەوە رانەگەیەندراوە، وەک هەسەدە ئاماژەى پێکردووە بۆردومانەکە بەردەوامە.

دوێنێ هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانیان و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا  لە باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج ژمارەی كوژراوانی ئەو گروپانە بۆ 72 چەكدار بەرزبوەتەوە، ئەوە جگەی لە برینداربونی دەیان چەكداری دیكە.

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

سەرەکی