×

2025-01-06 1399 جار خوێنراوەتەوە

میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

ناوەندی هەواڵ

كەناڵی عەرەبیە ئاشكرایكردووە، لەكۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەحمەد شەرع فەرماندەی هێزەكانی تەحریر شام و ئیدارەی نوێی سوریا باس لە سێ تەوەر كراوە.
وەك كەناڵەكە ئاشكرایكردووە، لەبارەی نەوت و سوپای نوێی سوریا لێكنزیكبوونەوە لەنێوان هەسەدە و ئیدارەی نوێی سوریا هەبووە.
وەك ئەو كەناڵە باسی كردووە، لەیەكەم كۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا لەبارەی نەوت ڕێككەوتوون بەشێوەیەك كە قازانجی فرۆشتنەكەی بە هاوبەشی لەنێوان ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئیدارەی نوێی سوریا بێت.
لەبارەی تێكەڵبوونی هەسەدەش لەگەڵ سوپای نوێی سوریا ڕێككەوتنی سەرەتایی كراوە كە مەبدەئییەن هەسەدە سەر بە سوپای سوریا بێت.
كەناڵی عەرەبیە ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەسەدە و ئیدارەی نوێی سوریا لەسەر دۆسیەی زیندانیانی داعش ڕێكنەكەوتوون، ئەحمەد شەرع داوای لە مەزڵوم عەبدی كردووە ئەمنیەتی زیندانیانی داعشیان پێبسپێرن بەڵام بەرپرسانی هەسەدە وتوویانە ئەمریكیەكان ئەو دۆسیەیان ڕادەستی كورد كردووە.

 

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

سەرەکی