2025-05-18 88 جار خوێنراوەتەوە

ڤاتیکان؛ ئەمڕۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاپای نوێ بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ دەیان هەزار شوێنکەوتەی کاسۆلیکی و سیاسەتمەداران لەناویاندا "جەی دی ڤانس" جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە "ڤاتیکان" ئامادەی مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاپا "لیۆی چواردەهەم" دەبن کە یەکەم ئەمریکییە دەبێتە پاپا.

رۆبەرت فرانسیس پریڤۆست دوای 10 رۆژ لە هەڵبژاردنی  بۆ سەرکردایەتیی یەک ملیار و 400 ملیۆن شوێنکەوتەی کاسۆلیکی جیهان، ئەمڕۆ بە فەرمی لە ئاهەنگێکدا لە ڤاتیکان لە پۆستەکەیدا دەستبەکاردەبێت.

ناوبراو یەکێکبوو لە رەخنەگرانی سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، بەتایبەتی بەرامبەر بە کەیسی کۆچبەران، پێش ئەوەی ببێتە پاپای ڤاتیکان لە تۆڕی ئێکس رەخنەی توندی لە ئیدارەی ترەمپ و سیاسەتی جەی دی ڤانس گرت، بەڵام دوای هەڵبژاردنی، ئەو پۆستانە لە ئێکسەکەی سڕاونەتەوە.

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی