×

2024-11-11 155 جار خوێنراوەتەوە

موعین کازمی:کۆمپانیاى کار نەوتى کەرکوک بەقاچاخدەبات

ناوەندی هەواڵ

موعین کازمى، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆمپانیاى کار تۆمەتبار دەکات بە بەقاچاخبردنى نەوتى هەرێمى کوردستان و دەڵێت "چەند کەسێک ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە کەناڵ8 ی نریک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی وتووە"لە کۆمپانیاى نەوتى باکوورەوە لەبەرامبەر بەرتیل، نەوتى زیادە دراوە بە پاڵاوگەکانى کۆمپانیاى کار".

دەشڵێت" لە ڕێگەى چەند کارمەندێکی کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە ئاسانکاری بۆ کۆمپانیای کار  کراوە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل هەستاون بە پێدانی نەوتی زیاتر لە بڕی دیاریکراو بە پاڵاوگەکانى کۆمپانیای کار".

موعین کازمى ڕوونیشیدەکاتەوە "بەو هۆیەوە کۆمەڵێک کارمەندى کۆمپانیای نەوتی باکوور تاوەکو ئێستا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بە تەنیاش نەوتی کەرکوک نییە، بەڵکو نەوتی هەرێمی کوردستانیش بە قاچاخدەبەن".

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق نەوتى خاو بۆ کۆمپانیاى کار دابیندەکات و لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە هەزار مێگاوات کارەبا  بۆ عێراق دابیندەکات.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی