×

2024-11-12 620 جار خوێنراوەتەوە

عێراق موچەی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی بڕى

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی  ڕایگەیاندوە، مووچەی پێنج هەزار و 200 کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە.

سەنا موسەوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە، موچەی پێنج هەزار و 200 کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی راگیراوە بەهۆی ئەوەی ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەبوە و تۆمارکراون.

وتیشی، لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە و پێویستە هۆشیاری و ڕێنمایی زیاتر بە کرێکارانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆیان تۆماربکەن.

لەبارەی گرنگی یاسای تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی باسی لەوەکردووە، تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی مووچەیەکى هەمیشەیى نیە بەڵکو هاوکارییە، ئەگەر گەنجێک کاری بۆ بدۆزرێتەوە و ڕەتیبکاتەوە، موچەی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتییەکەی دەبڕدرێت.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی