×

2024-11-12 139 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا بوو

ناوەندی هەواڵ

لە بارەی ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان، نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی بنەمای "ئینفاقی فیعلی" بووەتە گرفت لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، چونکە حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە بودجەی تەواو خەرج بکات، بەڵکو بە گوێرەی بڕی خەرجکراوی بودجە، جارێکی دیکە پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 12.67 خەرج دەکاتەوە، کە لە نێویدا مووچە هەیە، ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵە و ئێمەش ناڕەزاییمان لەسەری هەیە.

باسی لەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان لە بودجەدا پشکی خۆی تایبەت کراوە، بەڵام کێشەکە لە "ئینفاقی" فیعلییە، هەروەها ئەو پارەیەشی لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا زیاترە لەوەی پێشتر خەملاندنی بۆ کراوە، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە مووچەی خانەنشینان و مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژکراوە، تێبینی دیکە لەسەر لیستی مووچە دروستبووە، ئەگەرنا ئەو پارەیەی خەرجکراوە کەمترە لەوەی وەک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

بەوتەی نەرمین مەعروف، گرفت لەوەدایە ئەو بەشە پارەیەی بۆ قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران دانراوە کورتهێنانی هەیە و بەش ناکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، ئێمە پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵ بەردەوام دەبین لە فشارەکانمان لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕانەگیرێت و بەردەوام بێت.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی