×

2024-11-17 201 جار خوێنراوەتەوە

وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێرق تەیف سامى وەزیرى دارایى بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى 10ى فەرمانبەرانى هەرێم راسپارد.

زیاتر لە 45 رۆژ بەسەر وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ تێدەپەڕێت و لە کاتێکدا مانگى 11 زیاتر لەنێوەى تێپەڕێوە بەڵام تا ئێستا بەفەرمى  هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 دیارى نەکراوە.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەراتى عێراق رایگەیاند،  دوێنێ شەممە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی كۆ بوومەوە و تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی دارایی و ئابووریمان كرد.

دەشڵێت، سودانی پێی وتووم، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم ڕاسپاردووە، ئیمزای خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و ڕێكارەكانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی تەواو بكەن.

چەندێكە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەغداد بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بە بێ پاساو مووچە دوادەخات، بەڵام لە زاری خۆیانەوە ئاشكرابوو كە هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خۆیانن.

ئەوەش لەكاتێكدایە میدیای پارتی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكردووە " تاوەكو ئێستا داهاتی ناوخۆ نەنێردراوە و ڕەنگە سبەی بنێردرێت، ئینجا دەست بە خەرجكردنی مووچە دەكرێت".

بە وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەت "سوودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵێنی داوە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرج بكات".بەڵام وتەبێژی حكومەت باسی ئەوەی نەكردووە ئایا خەرجكردن و دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكەوێتە پێش سەرژمێری یان دوای سەرژمێری.

 

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی