×

تۆماری بایۆمەتری
2024-11-19 119 جار خوێنراوەتەوە

ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین وادەی تۆماری پرۆسەی بایۆمەتری و یو پی ئێنە لە هەرێمی كوردستان، ناشزانرێت وادەكە درێژ دەكرێتەوە یاخودنا.

ڕۆژی 27ی تشرینی یەكەمی 2024 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تاوەكو ئێستا یو پی ئێن-یان نییە و خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، تاوەكو 20ـی تشرینی دووەمی 2024 خۆیان تۆمار بكەن".

بەوتەی وەزارەتی دارایی، بڕیاری خۆتۆماركردن لە سیستمی بایۆمەتری هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە بە هۆكاری جیاواز لە دەرەوەی وڵاتن یاخود مۆڵەتی بێمووچە و خوێندن و مۆڵەتی دیكەن یان بە هەر هۆكارێك لەدەرەوەن.

كۆتایی هاتنی وادەكە لە كاتێكدایە 20ـی تشرینی دووەم پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی بەڕێوەدەچێت لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەوهۆیەوە  پشووی فەرمی راگەیەندراوە و تاوەكو ئێستاش نازانرێت جارێكی دیكە بڕیار لەبارەی ئەنجامدانی بایۆمەتری و یو پی ئێن دەردەكرێت یاخود نا.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی