×

2024-11-19 117 جار خوێنراوەتەوە

سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لێبڕینی 1% لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوكاری خەڵكی فەلەستین و لوبنان.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 19ی 11ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەركرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجوومەن بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پلانی پەرەپێدانی گشتگیر بۆ شاری بەغدا بۆ ساڵی 2030 و پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی دەرگای بەخشینی خۆبەخشانە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان، بە لێبڕینی ڕێژەی لەسەدا (1) لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەکەن و دانانی لە هەژماری تایبەت بە هاوكاری غەززە و لوبنان بە یەکسانی.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی