×

دیناری عێراقی
21   کاتژمێر پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوتی مووچە دەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لەئەگەری نەناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغدادەوە دەست بە پاشەكەوتی مووچە بكاتەوە.

لە پشكی بودجەی هەرێم بۆ مووچە لە بودجەی گشتیی 2024 تەنها 700 ملیار دینار ماوە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە (10-11-12) پێویستی بە زیاتر لە دوو ترلیۆن دینارە، پرۆسەی گواستنەوەی پارەش لە بودجەی تەشغیلییەوە بۆ مووچە لە پشكی هەرێم تائێستا ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.

بەپێی زانیاریییەكانی ئیرادە میدیا، حكومەتی هەرێمی كوردستان نیازی ئەوەی هەیە ئەگەر بەغداد تەنها ئەو 700 ملیارە بنێرێت ئەوا لە ڕێگەی ئەو داهاتە ناوخۆیەی كە هی شەش مانگە و ڕادەستی بەغدای نەكردووە، تەنها یەک مووچە بدات و دوو مووچەی دیكەی كۆتایی ئەمساڵ پاشەكەوت بكات تا ئەوکاتەی بەغداد پارە دەنێرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، داوای لە گەنجینەكان كردووە لیستی مووچەی مانگی 11 بە چەك ئامادە بكەن، لەكاتێكدا لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغدایە و هێشتا وردبینی تێدا دەكرێت.

بەوەش دەردەكەوێت حكومەتی هەرێم تەنها بەتەمای ئەو 700 ملیارەیە كە لە پشكی هەرێم بۆ ساڵی 2024 ماوەتەوە و بەغداش بەنیاز نییە هیچ پارەیەكی دیكە بنێرێت، داوای ئامادەكردنی لیستی مووچە بە شێوەی چەك دەریدەخات لیستی مانگی 11 تەنها وەك رێكارێك دەنێرێتە بەغداد و حكومەتی عێراق ئەو پارەیە نانێرێت، بۆیە هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوەیە هەرێم لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغداد مووچەی مانگەكانی 10  دابەش بكات و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ش پاشەكەوت بكات.

ئەو پلانەی حكومەتی هەرێم "پلانی b" لەكاتێكدایە وەفدێكی هەرێم بەنیازە سەردانی بەغداد بكات و پێشتریش دیداری وەفدێكی هەرێم لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە ڕەتكراوەتەوە، هەرچەندە دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە دەبێت مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێتەوە و مانگانە لەكاتی خۆیدا بدرێت.
 

 

  • وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد

  • لیستى مووچەى مانگى 11 رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کرا

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوتی مووچە دەكاتەوە

  • مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەكەوت دەكرێت و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر مووچە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

  • تائێستا تەیف سامی ئامادەنیە واژۆی ناردنی پارە بۆ هەرێم بكات

  • حكومەتی هەرێم پێشبینی بۆ مووچە دەكات

  • وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

سەرەکی