×

2024-11-25 149 جار خوێنراوەتەوە

مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەكەوت دەكرێت و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە

ناوەندی هەواڵ

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، حكومەتی کاربەرێکەری پارتی و یەکێتی و گۆڕان، پێشنیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی هەردوو مانگی 11و 12ی ئەمساڵیان کردووە بە بێئەوەی ڕایبگەیەنن، پێدەچێت لە پێش دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025 بە ناڕاستەوخۆ باسی بکەن.

دوای 45 ڕۆژ لە دابەشنەکردنی مووچە و نزیک بوونەوە لە مانگی 12، فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم و هاوڵاتیانی چاوەڕێی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵن، هۆكارەكەش بۆ كەموكوڕیی لیستەكانی مووچە و ناكۆكیی هەولێرو بەغدا دەگەڕێنرێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادارئاشکرایکرد، عێراق ئامادە نیە بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بیانووەکەش بوونی داهاتی ناوخۆی هەرێم و پارەیە لەبەردەسەت حکومەتی هەرێم کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بەڕێوەی دەبەن.

بە پیی ووتەی سەرچاوەکە، جگە لەمانگی 10 کە ئایندەی لە نێوان هەولێر و بەغداد بەنادیاری ماوەتەوە، وەزارەتی دارای عێراق ئامادە نییە پارە بۆ مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمسال کە مانگی 11 و 12 دەکات بنێرێت.

پێشووتر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو "عێراق بە هەرێمی ڕاگەیاندووە پارەی مووچە لە بەشەبودجەی هەرێم تەواو بووە و ئەوەی ماوە پارەی وەبەرهێنانە، هەرێمیش داوای كردووە كە لە پارەی وەبەرهێنان مووچە خەرج بكرێت بەڵام عێراق ڕازی نەبووە گواستنەوە بكات".

ئیرادە زانیویەتی: لە نێوان وەزیرانی هەرسێ لایەنە سەرەکیەکەی حکومەت ڕاوێژ کراوە لە بارەی ئەگەرەکانی نەناردنی بوودجەی پێویست بۆ مووچەی مانگەکانی 11و 12فەرمانبەران و پێشنیاری پاشەکەوتکردنی ئەو دوو موچەیە کراوە بە بێئەوەی ڕابگەیەندرێت، هاوکات پێشنیار کراوە کە لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داهاتووە ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاماژە کردن بە مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەك بكەن.

ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵ لە ژێر ناو بیانووی جیاواز بەناو پاشەکەوت دەکات، ساڵی 2023 مووچەی هەرسێ مانگەکەی کۆتایی سالی بە فەرمانبەران نەدا کە بڕەکەی زیاتر بوو لە 2.7 ملیار دۆلار، لە ساڵی 2015شەوە حکومەتی هەرێم کە پارتی و یەکێتی و دواتر بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری هەبووە تێیدا زیاتر لە 40 مووچەی فەرمانبەرانی بەناو پاشەکەوت کردووە، ئەوە جیا لە لێبڕینی مووچە و ڕاوەستاندنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم.


  • وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد

  • لیستى مووچەى مانگى 11 رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کرا

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوتی مووچە دەكاتەوە

  • مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەكەوت دەكرێت و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر مووچە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

  • تائێستا تەیف سامی ئامادەنیە واژۆی ناردنی پارە بۆ هەرێم بكات

  • حكومەتی هەرێم پێشبینی بۆ مووچە دەكات

  • وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

سەرەکی