×

12   کاتژمێر پێش ئێستا 441 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد

ناوەندی هەواڵ

دوابەدوای بەركاربوونی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و زیادكردنی لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە لە 7%ەوە بۆ 10%، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا لەكاتی هەژماركردنی خزمەت بۆ فەرمانبەران بە ڕێژەی 10% لە مووچەی بنەڕەتی وەك پشكی لێبڕینی خانەنشینی وەربگیرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، تایبەت بە لێبڕینی پشكی خانەنشینی بۆ هەژماركرنی ڕاژەی فەرمانبەران، بڕیار دراوە بەپێی حوكمەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014، بە ڕێژەی 10% لە مووچەی بنەڕەتی ببڕدرێت.

میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك هەر خزمەتێكی هەبێـت، "پێشمەرگایەتی، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت، ئەندازیاری، ڕۆژنامەنووسی، گرێبەست و هەر خزمەتێكی دیكە"، ئەگەر بیەوێت بیخاتە سەر خزمەتی فەرمانبەری، ئەوە دەبێت لێبڕینی 10% لە مووچەی بنەڕەتی بدات، لە بڕی لێبڕینی خانەنشینی.

پێش ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان، بەپێی بڕوانامەكەی لێبڕینی خانەنشینی وەردەگیرا و ئەو بڕە پارەی وەردەگیرا كەمتر بوو، بۆ نموونە، پێشووتر فەرمانبەرێك شەش ساڵ خزمەتی هەبوایە، كەمتر لە 500 هەزار دیناری لێ وەردەگیرا، بەڵام بەپێی یاساكەی عێراق، ئێستا دەبێت 700 هەزار دینار بدات.

  • وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد

  • لیستى مووچەى مانگى 11 رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کرا

  • حكومەتی هەرێم دەست بە پاشەكەوتی مووچە دەكاتەوە

  • مووچەی مانگی 11 و 12 پاشەكەوت دەكرێت و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر مووچە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

  • تائێستا تەیف سامی ئامادەنیە واژۆی ناردنی پارە بۆ هەرێم بكات

  • حكومەتی هەرێم پێشبینی بۆ مووچە دەكات

  • وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

سەرەکی