2   کاتژمێر پێش ئێستا 266 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تاواکردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەک و پلە دوون، لە خزمەت بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تاواکردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەک و پلە دوون، لە خزمەت بەردەوام دەبن  هاوکات داواشی لەو فەرانبەرانە کردووە کە تا سبەینێ فۆرمەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی بەم شێوەیەیە: 

لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و ئاماژە بە فەرمانی  سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ ) تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت ، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوام بونیان لەخزمەت.   

https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5              

‏https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5 


  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

  • حكومەت هەژماری من دەكاتە ئۆنلاین و تەنها بانکە عێراقییەکانی تێدایە

  • دەستبەكاربوونی ترەمپ نرخی زێڕ و دۆلاری بەرزكردەوە

  • ساڵی2024 بۆ پیشەسازی هەرێم چۆن بوو؟

  • وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌ تاڵانبراوه‌كانى پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ین

  • هەرێم مووچەى مانگى 12ى دابەشنەکردوە و داواى مووچەى مانگى یەک دەکات

  • هەرێم بەردەوامە لە ناردنی وەفد؛ بەغداش ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك روونکردنەوە دەدات

سەرەکی