17   کاتژمێر پێش ئێستا 7664 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤى دەستیان بەسەردا دەگیرێت

 

لەسەر داوای وەزارەتی دارایی و ئابوری دەستدەگیرێت بە سەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیاكانى "نالیا" و "چاڤی"دا.

لە رونكردنەوەیەكى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانى سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دا هاتوە، لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیاكانی نالیا و چاڤی دەفرۆشرێت کە دەستیان بەسەرداگیراوەو ژمارەیان 60 موڵکە.

هەر لەو رونكردنەوەیەدا كە ئیرادە كۆپییەكى دەستكەوتوە، ئەوە هاتوە كە قەرزەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر کۆمپانیای نالیا گەیشتۆتە نزیکەی 92 ملیار دینار.

رونكردنەوەكە پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانی تێهەڵچونەوە ژمارە (90/دەستەی شارستانی تێهەڵچونەوە/2021/ ڕاستکردنەوە) نوسراوە كە لە ڕێکەوتی (20/10/2021) تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیارەكە دراوەو ئاماژە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دوەمی سلێمانی ژمارە (2024/684) لەڕێکەوتی (22/9/2024) دەكات؛ كە تایبەتە بە دانانی نیشانەی گلدانەوە (حجز) لەسەر سەرجەم موڵکەکانی هەردو کۆمپانیای نالیا و چاڤی.

هاوكات، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە دوای دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم لەسەر ڕاسپاردەی وەزیرى تایبەت بە وەزارەتەكە، بەشێوەیەكی چڕوپڕ کاری لەسەر ئەو دۆسیەیە کردوە، تا دواجار لەساڵی (2021) دوای بردنەوەی دۆسیەیەکی یاسایی لەکۆمپانیای نالیا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری و ئەنجامدانی سەرجەم ڕێکكارەکان، لەلایەن لیژنەیەکەوە چوار پارچە زەوی دانرابو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێت، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو پارچە زەویيانە لە بنەڕەتدا بۆ سەوزایی و خزمەتگوزاری تەرخان کراوەو ناتوانرێت ڕەگەزەکانیان بگۆڕدرێت و بخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە، هاوكات خەمڵاندنێکی نادروست بۆ نرخەکانیان کرابو پاشان ڕێگریی یاسایی هەبو بۆ فرۆشتنیان، بۆیە بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری سەرجەم پرۆسەکە ڕاگیراو جارێکی تر لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە کار لەسەر دۆسیەکە کرایەوەو سەرجەم ئەو موڵکانەی کە شایستەی فرۆشتن بون نیشانەی گلدانەوەیان خرایە سەر.

جێى ئاماژەیە كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤى كە لە هەمان كاتدا بودجى تایبەتى كەناڵى "ئێن ئاڕ تى"ش دابیندەكەن، خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكى جوڵانەوەى نەوەى نوێ؛ كە لە ئێستادا دەستبەسەرەو 79 سكاڵاى یاسایى لەلایەن خاوەن پشكەكان و دامودەزگاكانى حكومەتەوە لە دژى تۆماركراوەو بڕیاروایە رۆژى سێشەممە رێكەوتى (2/9/2025) دانیشتنێكى ترى دادگا لەسەر دۆسیەكانى ئەنجامبدرێت.

 

  • كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤى دەستیان بەسەردا دەگیرێت

  • عێراق..گەڕانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان رێگرتنە لەنفوزى چین

  • واژۆ لەسەر ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم کرا

  • بانکە عێراقییەکان.. یان چاکسازيی یان سزاى قورس

  • سودانى نوسراوى خه‌رجكردنى موچه‌ ئاراسته‌ى ته‌یف سامى ده‌كات

  • یەکخستنی غەرامەى هەولێرو بەغدا بازاڕى ئۆتۆمبێل ئیفلیج دەكات

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگی شەش دا

  • سبه‌ینێ له‌به‌غداوه‌ بڕیار له‌موچه‌ى هه‌رێم ده‌درێت

  • لەچارەکی یەكەمى ئەمساڵدا هەناردەى عێراق 24 ملیار دۆلار بوه

سەرەکی