موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
2025-08-28 390 جار خوێنراوەتەوە

واژۆ لەسەر ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم کرا

ناوەندی هەواڵ

دوای ناردنی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، تەیف سامی نوسراوی خەرجکردنی موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم واژۆ کرد، بەو پێیەش بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ئیردە، دوای واژۆ کردنی نوسراوی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، وەزیری دارایی عێراق نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی ئاراستەی بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی " بەحساب " بەڕێوەبەری ژمێریاری ئەو وەزارەتە زووتر لە دەوام دەرچووە ! پێدەچێت پارەکە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەمەی هەفتەی داهاتوو بگاتە هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ هەموو ئەوانەدا سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە ئیرادەی وت،هەر کاتێک پارە بۆ موچە بگات ڕاستەوخۆ لیستی موچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بە دابەش کردنی موچە دەکرێت و خشتەی دابەشکردنی موچەکەش هاوشێوەی مانگی ڕابردووە و بەچەند ڕۆژێک دابەش دەکرێت.
دواخستنی مووچەو دەستی دەستی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەکاتێکدایە 89 ڕۆژە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوتووە بەڵام وەزیرانی دارای هەردوو حکومەت زۆرجار بە هۆی بیانوویەکی بێ مانای وەک دەرچوونی بەڕێوەبەرێک لە وەزارەت ئامادەن دەیان ڕۆژ مووچەی یەک ملیۆن هاوڵاتی دوابخەن کە 89 ڕۆژە دواکەوتووە.

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

سەرەکی