2   کاتژمێر پێش ئێستا 7449 جار خوێنراوەتەوە

عێراق زیاتر لە 28 تۆن زێڕ هاوردە دەكات

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی پلاندانانى عێراق هاوردەکردنی زیاتر لە 28 تۆن زێڕى لە ماوەى ساڵانى 2023و 2024 لە ڕێگەی هەردو فڕۆکەخانەى بەغدا و نەجەفەوە، ڕاگەیاند.

فەیاز ئەلدولەیمی؛ سەرۆکی ڕێکخراوی ناوەندیى بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆریی، لە ڕاگەیاندراوێکدا كە ئیرادە كۆپییەكى بەدەست گەیشتوە، ئاماژەى بەوەداوە، لەماوەى نێوان مانگى تشرینی یەکەمی 2023 تا کۆتایی کانونی یەکەمی 2024، حكومەتى عێراق 28 تۆن و 298 کیلۆگرام زێڕى لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەفەوە هاوردە كردوە.

ئەلدولەیمی ڕونیشیکردەوە، لەماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023دا بڕى 4 تۆن هاوردەکراوە، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی ساڵی 2024دا بڕی هاوردەکراو لە 24 تۆن تێپەڕیكردوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی ناوەندیى بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆریی ئەوەى خستەڕو كە بەشی زێڕینگەریی ڕێکخراوەکە، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران و دوای کردنەوەی دو یەکەی پشکنین لە هەردو فڕۆكەخانەى ناوبراو، پشکنینیان بۆ سەرجەم بڕی زێڕى هاوردەکراو كردوەو دواتریش لێبڵى تایبەتیان لێداوەو دەركەوتوە زێڕەكان داهاتی دارایی زیاتر لە 5 ملیارو 536 ملیۆن دیناری عێراقییان بەدەستهێناوە.

هاوكات لە وتەكانى ناوبراودا جەخت لەوەکراوەتەوە کە رێکخراوی ناوەندیی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵى جۆریى؛ تاکە دەزگای فەرمییە کە دەسەڵاتی پشکنین و نیشانەکردنی زێڕینگەریی و پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەكە و تۆمارکردنی دەرچونی زێڕى لە عێراق هەبێت.

 ئەلدولەیمی ئەوەشى ئاشكراكردوە؛ لەماوەی ڕابردودا هیچ حاڵەتێکی دەرچونی زێڕ تۆمارنەکراوە.

 

 

  • عێراق زیاتر لە 28 تۆن زێڕ هاوردە دەكات

  • دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

  • ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

  • هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

  • دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

  • کۆمپانیایەکی ئیماراتی غازی كوردستان دەخاتە خزمەتى بەغداوه

  • ئه‌وه‌ى 11 ساڵ پێش ئێستا وترا دێته‌دى؟ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌دایه‌

  • ئاكرێ شەش هەزار تۆن هەنجیر بەرهەمدەهێنێت

  • سۆمۆ: هەناردەى نەوتى هەرێم بەدەست كۆمپانیا بیانییەكانە

سەرەکی