كێڵگەى غازى كۆرمۆر لە سنورى پارێزگاى سلێمانى
2025-09-10 6780 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئیماراتی غازی كوردستان دەخاتە خزمەتى بەغداوه

 

عەبدوڵڵا قازى، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "نەوتی هیلال"ی ئیماراتی، قەبارەی ئێستای بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی "كۆرمۆر"ى لە پارێزگاى سلێمانی ئاشکراکرد و ئاماژەی بە ئامادەیی کۆمپانیاکە کرد بۆ دابینکردنی بڕی غاز بۆ حکومەتی فیدراڵی بە مەبەستى کارپێکردنی تۆڕەكانى کارەبا.

قازى لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ئێستای غاز لە کێڵگەی كۆرمۆر لە سلێمانی گەیشتۆتە 520 ملیۆن پێ سێجا، هاوكات یەکەم فراوانکردنی پڕۆژەی مەیدانیی پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت و بەمەش 250 ملیۆن پێ سێجاى تر لە غاز زیاددەكرێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "نەوتی هیلال"ی ئیماراتی ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی ئەم بڕە غازە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێویی لە بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبادا بۆ هەرێمی کوردستان و دواتریش ئەو بڕە زیادەیە بۆ سەرچاوەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی قازى، کۆمپانیاکە ئۆفەرێکی پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردوە بۆ دابینکردنی بڕی غاز بۆ وەزارەتی کارەباى فیدراڵ لەسەر حیسابى غازى هەرێمى كوردستان، و ناوبراو وتوشیەتى: هێشتا چاوەڕێی وەڵامی وەزارەت دەکەین بۆ ئەو ئۆفەرە، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە ئامادەیی و قبوڵکردن و دابینکردنی ئەو بڕە غازەى کە وەزارەت داوای دەکات.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئەوەشى خستۆتەڕو كە لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئامادەیە 100 ملیۆن پێ سێجا غاز دابینبکات، کە ئەو بڕەش بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی کارەبا کە 500 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن، بڕێكى شیاوە.

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە کۆمپانیاکە ئامادەین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتودا بڕی غازى دابینکراو كە 400 ملیۆن پێ سێجایە بۆ حکومەتی عێراق زیاد بکەین، كە ئەو بڕەش لە توانایدایە 2 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێت.

 

  • دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

  • ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

  • هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

  • دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

  • کۆمپانیایەکی ئیماراتی غازی كوردستان دەخاتە خزمەتى بەغداوه

  • ئه‌وه‌ى 11 ساڵ پێش ئێستا وترا دێته‌دى؟ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌دایه‌

  • ئاكرێ شەش هەزار تۆن هەنجیر بەرهەمدەهێنێت

  • سۆمۆ: هەناردەى نەوتى هەرێم بەدەست كۆمپانیا بیانییەكانە

  • كرماشان چاوى لە گەشتیارانى هەرێم و پارێزگاكانى عێراقە

سەرەکی