2025-09-09 156 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌وه‌ى 11 ساڵ پێش ئێستا وترا دێته‌دى؟ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌دایه‌

ناوەندی هەواڵ

11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌سیاسه‌تمه‌داره‌كانى عێراق مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر عێراق‌و به‌تایبه‌ت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراكردبوو، چاودێرانیش پێیانوایه‌، ئه‌و مه‌ترسیه‌ى ئه‌وكات باسكرابوو ئێستا نزیكه‌ له‌ڕودانى.

عێراق یەکێک لەگەورەترین قەیرانە داراییەکانی مێژوی هاوچەرخی خۆی بەسەردەبات

عێراق یەکێک لەگەورەترین قەیرانە داراییەکانی مێژوی هاوچەرخی خۆی بەسەردەبات، کە ترسی نەتوانینی حکومەت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان زیادیکردوە. 

ئەم قەیرانە لەلاوازیی نەختینەیی، دواکەوتنی موچەو پشتبەستنی تەواوی بودجەی گشتیی بەداهاتی نەوتەوە دەردەکەوێت، لەگەڵ نەبونی بژاردەی ئابوریی ڕاستەقینەو وەبەرهێنانی کاریگەر، ئەوەش وایکردوە پێشبینییەکەی چەلەبی كه‌ ساڵى 2014 كردى، بێتە دی.

ئەحمەد چەلەبی سیاسەتمەداری کۆچکردوی عێراق چی وت؟

11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئەحمەد چەلەبی سیاسەتمەداری کۆچکردوی عێراق، هۆشداریی لەبارەی داهاتوی دارایی عێراقەوەدابوو.

ئه‌وكات ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ وتبوى، عێراق تەنها پێنج ساڵی لەبەردەمە بۆ هەموارکردنی سیستەمی ئابوریی، ئەگەر ئەم پێنج ساڵە تێپەڕیی‌و حکومەتەکان هیچ نەکەن، ئەوا ماڵئاوایی لەعێراق دەکەین.

دواى 11 ساڵ بەسەر ئه‌و هۆشدارییەدا، عێراق لەواقیعێکی دارایی لاواز دەژیى کە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەسەر توانای حکومەت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان دروستدەکات.

ئەو قەیرانەیە کە وەزارەتی دارایی لەدابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ خەرجکردنی موچەکاندا ڕوبەڕوی دەبێتەوە

ئەو واقعە ڕەنگدانەوەی ئەو قەیرانەیە کە وەزارەتی دارایی لەدابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ خەرجکردنی موچەکاندا ڕوبەڕوی دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای دابەزینی نرخی نەوت لەجیهانداو پشتبەستنی تەواوی بودجەی گشتیی بەداهاتی نەوت.

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆچونى وایه‌، دواکەوتنی موچەکان پەیوەندیی بەپشوی فەرمیەوە نییە، بەڵکو بەکەمیی نەختینەی وەزارەتی نەوتەوە هه‌یە. 

چاودێران بۆچونیان وایه‌، بەردەوامبونی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، قەیرانەکە بەردەوامدەکات، ڕەنگە حکومەتی داهاتوو ناچاربێت ڕێکارە سەختەکان بگرێتەبەر کە کاریگەریی لەسەر بژێوی هاوڵاتیان دەبێت.

له‌م نێوه‌نده‌دا، ناوەندی ئابوریی‌و سیاسیی عێراقی ئاشکرایکرد، قەیرانێکی نەختینە لەپشت دواکەوتنی موچەی خانەنشینانەوەیە بۆ ئەم مانگە، حکومەتی بەوە تۆمەتبارکرد بەڕونی دانی بەقەیرانی دارایی وڵاتدا نانێت.

سەرچاوە ئابورییەکان هۆکاری قەیرانەکەیان گەڕاندەوە بۆ چەند فاکتەرێک، لەوانە کەمکردنەوەی پشکی دارایی تەرخانکراو بۆ عێراق لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، جگە لەدابەزینی نرخی نەوت‌و نەبونی بژاردەی ئابوریی ڕاستەقینە، ئەمەش بوەتە هۆی کەلێنێکی کوشندە لەنەختینەدا.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی‌و ڕاپۆرتە ئابورییەکان، ژمارەی خانەنشینان لەعێراق نزیکەی 1.5 ملیۆن خانەنشینە.

قەبارەی موچەی ساڵانە بۆ خانەنشینان 

قەبارەی موچەی ساڵانە بۆ خانەنشینان نزیکەی 18 ترلیۆن دیناری عێراقییە کە نزیکەی 12 ملیار دۆلار دەکات.

شارەزایانی ئابوری ئاماژە بەوەدەکەن، فراوانبونی ساڵانەی لیستی خانەنشینان بەبێ بونی سەرچاوەی دارایی بەردەوام بۆ سندوقەکە، جگە لەچڕکردنەوەی خەرجیی گشتیی لەسەر موچەو پشتگیریی، لاوازیی بودجەی بەکاربردن زیاد دەکات.

شارەزایانى ئابورى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، واقیعی دارایی عێراق ئاماژەی نیگەرانکەر نیشاندەدات کە لەڕاستیدا کەمیی نەختینە بەدینار هەیە، بەپێچەوانەی ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت.

 

  • دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

  • ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

  • هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

  • دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

  • کۆمپانیایەکی ئیماراتی غازی كوردستان دەخاتە خزمەتى بەغداوه

  • ئه‌وه‌ى 11 ساڵ پێش ئێستا وترا دێته‌دى؟ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌دایه‌

  • ئاكرێ شەش هەزار تۆن هەنجیر بەرهەمدەهێنێت

  • سۆمۆ: هەناردەى نەوتى هەرێم بەدەست كۆمپانیا بیانییەكانە

  • كرماشان چاوى لە گەشتیارانى هەرێم و پارێزگاكانى عێراقە

سەرەکی