2025-12-06 6366 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

وەزارەتی دارایی، پارەی كرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەكات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مەرجمان ئەوەیە مامۆستاكە بەشەوانەی خۆی تەواو كردبێت".

بەپێی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی واژۆكراوەو لە 1ی 12ی 2025 دەرچووە، بڕیار لەزیادكردنی كرێی وانەبێژان دراوە.

له‌گشتاندنەكەدا هاتووه‌، “بڕیارماندا كرێی وانەبێژی ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەن بە(هەمیشەیی‌و گرێبەست) بۆ هەر وانەیەك بری چوار هەزار دینار خەرجبكرێت".

ئاماژە بەوەشدراوە، مەرجی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە كە (نسابی) وانەبێژیی خۆی تەواوبكات، بەپێی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتی‌و خوێندنگە ئامادەییەكان ساڵی 2009″.

وەزارەتی دارایی جەختیكردووەتەوە، ئەم ڕێنوێنییە نوێیە لەسەرەتای ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێدەكرێت.

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

سەرەکی