2 کاتژمێر پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
"کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"
ناوەندی هەواڵ
كورد پەندێكی جوانی هەیە دەڵێت ئەوەی لە مشك بێت جەواڵ ئەدڕێت، ئەمە رێك دەڵێی بۆ كوڕەكەی شای ئێران وتراوە، باوكی لەسەر زوڵم و ستەم خەڵكی ئێران دژی ڕاپەڕین، ئێستاش كوڕەكەی هێشتا هیچی لێدیار نییە و دەسەڵاتی نییە دەڵێت كورد نابێت هیچ مافێكی هەبێت.
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دژی هێرش و دژایەتییەكانی كوڕی شا ڕایانگەیاند، مێژوو شاهیدە ڕەزا پەهلەوی لە سەرهەڵدانەكاندا ڕۆڵێكی حاشاهەڵنەگری لە درووستكردنی دووبەرەكی و پەرتەوازەیی لە ڕیزەكانی گەل و نەیارانی ڕژێمدا بووە.

كوڕی شای پێشووی ئێران، هێرشی كردە سەر هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
دوای ئەوەی ڕەزا پەهلەوی، كوڕی شای پێشووی ئێران، هێرشی كردە سەر هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە وەڵامدا ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.
ڕەزا پەهلەوی بە بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە پلاتفۆرمی ئێكس، نەتەوەی كورد و حیزبە سیاسییە خەباتكارەكانی كوردستانی دایە بەر شاڵاوی تانە و تەشەر، ناوبراو هەڕەشەی ئەوەی كردووە دوای ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، سوپا بۆ سەركوتكردنی بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی كورد ڕادەسپێرێت.
كەس ڕووخسەتی لە باوك و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێت ڕەزا پەهلەوی هەر دەڵێی ئەم ڕاستییە مێژووییەی لەبیر چووە كە هەر كاتێك ئیرادەیەكی ڕاستەقینە بۆ پارچەپارچەكردنی ئێران لە ئارادا بووبێت، كەس ڕووخسەتی لە باوك و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە و تۆزی ئەوانی نەشكاندووە، وەك چۆن لە بەخشینی ‘ئاراراتی بچووك، دەستبەرداربوون لە بەحرەین و سەرچاوەكانی ڕووباری ‘هیرمەند، لە فرۆشتن یان ڕادەستكردنی بەشە جیاجیاكانی خاكی ئێران درێغییان نەكردووە، ئەوان هەمیشە لە وەرچەرخانە مێژووییەكاندا بە تەقەی یەكەم فیشەك و تەنانەت بە ئاماژەیەكی لاوەكیی لایەنە دەرەكییەكان، یان ڕایان كردووە و پەرش وبڵاوبوون یان كونەمشكیان لێ بووەتە قەیسەری، لەڕاستیدا ئەوان تەنیا شوێنێك كە توانیویانە خۆیانی تێدا بنوێنن، گۆڕەپانی كۆمەڵكوژیی خەڵكی مەدەنی و سەركووتكردنی ئازادییە دیموكراتیكەكانی خەڵكی ئێران، بەتایبەت نەتەوە بندەستەكانی ئەم وڵاتە بووە.

رووخانی محەمەد رەزاشا
محەمەد رەزا شای ئێران دوای ئەوەی لەساڵی 1979 لەلایەن خومەینییەوە راپەڕینی لەدژ كرا، لەو ساڵەدا دەسەڵاتەكەی رووخێنراو بەماڵو منداڵەوە هەڵهات بۆ وڵاتی میسرو دواتر لەو وڵاتە مرد.
لەسەروبەندی هەر گرژی و خۆپێشاندانێكی ئێران ناوی رەزا پەهلەوی كوڕە گەورەی محەمەد رەزا شا دێتەوە ناو باسان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش لەبارەیەوە وتی، ئەگەر گەلی ئێران قبوڵیان بێت من كێشەم لەگەڵیدا نییە. واتە ئەویش دەزانێت خەڵكی ئێران ئەویان ناوێت.

رەزا پەهلەوی کێیە
رەزا پەهلەوی كوڕە گەورەی محەمەد رەزا شا دوایین شای ئێرانە، لەدایكبووی ساڵی 1960ـە و بەیەكێك لە سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێستەی ئەو وڵاتە ناوزەد دەكرێت.
رەزا پەهلەوی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆ خوێندنی سەربازیی چووەتە ئەمەریكا و خولی فێربوونی فڕۆكەوانی فڕۆكە جەنگییەكانی لە بنكەی ئاسمانی ریس لە ویلایەتی تەكساس بینیوە، ساڵێك دواتر و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و رووخانی دەسەڵاتی باوكی، نەیتوانی بگەڕێتەوە ئێران و هەر لە ئەمەریكا مایەوە.

پەهلەوی خۆی بە میراتگری باوكی دەزانێت
پەهلەوی خۆی بە میراتگری باوكی دەزانێت، دوای كۆچی دوایی محەمەد رەزا شا لە ساڵی 1980 نازناوی شای دووەمی وەرگرت و دەستی بە چالاكی سیاسیی لە دەرەوەی وڵات كرد، ئێستەش هەرجارێك لە ئێران ناڕەزایەتی سەرهەڵدەدا خۆی بەنوێنەری خەڵك دەزانێت و ناوە ناوە لێدوان و راگەیەنراو دژ بە حكوومەتی ئێران دەردەكات.
هەرچەندە لە خۆپیشاندانی بەشێك لە شارەكان ناوی رەزا پەهلەوی دەهێنرێت و داوای گەڕانەوەی دەكەن، بەڵام جگە لە سەڵتەنەت خوازەكان، لایەنگرێكی ئەوتۆی لەناو خەڵكی ناڕازی ئێستەی ئێراندا و بەتایبەتیش كوردـدا نییە، چونكە پێیانوایە، گیا لەسەر پنجی خۆی شین دەبێتەوە و ناتوانێت ببێت بە فریادرەسی گەلانی ئێران و هیچ باوەری بە پرسی كورد نییە.
رەزا میراتگری دەسەڵاتێكی گەندەڵی سەركوتكارە كە لە سەردەمی دەسەڵاتی باوكی بەسەردەمێكی تاریك لەقەڵەم دەدرێت و هیچ مافێك بە نەتەوەكان تر لە ئێران بەرەوا نابینێت.
-
"کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"
|
-
سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران
|
-
بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات
|
-
هاوسەرۆكی دەم پارتی: راپۆرتەكەی كۆمسیۆن پرسی كوردی خستۆتە چوارچێوەی تیرۆرەوە
|
-
پشت پەردەی سەردانەكەی تۆم باراك بۆ عێراق
|
-
سیناریۆکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران
|
-
|
-
كردارێك سیناریۆی 2014 بە بیر دەهێنێتەوە
|
-
پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کورستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
|
|
|
|