3 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟
ئیرادە میدیا
سەرچاوە دیپلۆماسیەكان ئاشكرایانكردووە، خولی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە شاری جنێفی سویسرا كۆتاییان هات، وەزیری دەرەوەی عوممانیش دەڵێت پێشكەوتنی گرنگ روویداوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران و میدیای جیهانی، هەریەك لە وەفدی دانوستانی ئێران و ئەمریكا جنێفیان جێهێشتووە.
بەدر بن حەمد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عوممان رایگەیاند: گفتوگۆ تەكنیكیەكان هەفتەی داهاتوو لە ڤییەننا بەڕێوەدەچن، چونكە وەفدی هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكانیان راوێژ دەكەن.
بەوتەی وەزیری عوممانیەكە، لە گفتوگۆكانی خولی سێیەمدا بەرەوپێشچوونی گرنگ روویداوە.
خولی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، رۆژی پێنجشەممە 26 ی شوبات لە جنێفی سویسرا بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەچوو، بەپێی ئاماژەكانیش گفتوكۆكان جددی و چڕبوون و دەچنە خولی چوارەمەوە.
بەپێی هەواڵی میدیای رەسمی ئێران، وەفدی دانوستانكاری ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی و هەڵگرتنی سزاكان چەند داواكارییەكی هەبووە، بەرپرسانی ئێران دووپاتیان كردووەتەوە مافی ئەوەیان هەیە بۆ مەبەستی ئاشتیانە وزەی ئەتۆم بەكاربهێنن و بۆ ئەوەش بڕی پێویستی سوتەمەنی ئەتۆمییان دەوێت، رەتیشیان كردووەتەوە ئەو یۆرانیۆمەی هەیانە بیبەنە دەرەوەی وڵات.
ئێران لە گفتوگۆكاندا داوای كردووە سزاكانی لەسەر هەڵبگیرێت و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش لە دژی هەڵبوەشێنرێتەوە. بەڵام بەپێی پێگەی ئاكسیۆس ئەمریكیەكان لەگەڵ كۆتایی هێنان بوون بە پیتاندنی یۆرانیۆم و لەگەڵ ئەوەشدا نەبوون دانوستانەكان تەنها لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكە بن.
بەپێی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە بەشی دووەمی خولی سێیەمی كۆبوونەوەكان، ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریكا و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران راستەوخۆ دانوستانیان كردووە بەڵام میدیای ئێران دەڵێت یەكتر بینینە راستەوخۆكەیان كاتێكی كەم بووە و تەنها پرۆتۆكۆلی بووە.
بەپێی پێگەی ئاكسیۆسی ئەمریكی، هەریەك لە ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و جارید كۆشنەر نێردەی كۆشكی سپی، لە بەشی یەكەمی خولی سێیەمی كۆبوونەوەكان بێهیوا بوون.
-
لە خولی سێیەمی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە جنێف چی روویدا؟
|
-
"کەس ڕووخسەتی لە باوک و باپیری تاجداری ئەو وەرنەگرتووە"
|
-
سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ پێنج هۆكار رێگرە لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران
|
-
بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات
|
-
هاوسەرۆكی دەم پارتی: راپۆرتەكەی كۆمسیۆن پرسی كوردی خستۆتە چوارچێوەی تیرۆرەوە
|
-
پشت پەردەی سەردانەكەی تۆم باراك بۆ عێراق
|
-
سیناریۆکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران
|
-
|
-
كردارێك سیناریۆی 2014 بە بیر دەهێنێتەوە
|
|
|
|