2025-12-06 5767 جار خوێنراوەتەوە

هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەکانی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەجێگیری لەئاستی 190 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەردەوامە.

سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکوور لەکەرکووک بەمیدیای فەرمی عێراقی وتووه‌، "بەردەوامیی هەناردەکردنی ئەم بڕە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ جێگیربوونی کارەکانی بەگەڕخستن‌و باشبوونی توانای ڕەوانەکردن، چاوەڕوانیشدەکرێت زیادبوونەکە بەشێوەیەکی پلەبەندی بێتەدی".

عەلی خەلیل شارەزای بواری نەوت ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "گەیشتن بەئاستی 190 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا پێشکەوتنێکی گرنگە، بەڵام گرنگتر دڵنیابوونە لەبەردەوامی هەناردە، چونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر زیادکردنی داهات‌و باشترکردنی دۆخی دارایی هه‌رێم‌و عێراق هەیە".

لەکۆتایی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی 10ی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی وەزارەتەکە لەمانگی 10دا نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکرابوو.

دوای زیاتر لەدوو ساڵ لەوەستانی، ڕۆژی 27ی ئەیلوولی 2025 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاى سۆمۆى عێراق‌و به‌بۆرى هەناردەکرایەوە.

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

سەرەکی